كورته‌ فیلمی" شه‌یتانۆكه‌" ده‌چێته‌ ئه‌رجه‌نتین

 بۆ یه‌كه‌مین جار له‌ ڤێستڤاڵێكی وڵاتی ئه‌رجه‌نتین

 بۆ یه‌كه‌مین جار له‌ ڤێستڤاڵێكی وڵاتی ئه‌رجه‌نتین فیلمێك به‌شداری ده‌كات كه‌ ده‌رهێنه‌ره‌كه‌ی كورد و خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌.

كورته‌ فیلمی كوردی شه‌یتانۆكه‌ له‌ نوێترین خولی فێستیڤاڵی CINEVERSATIL له‌ وڵاتی ئه‌رژه‌نتین نمایش ده‌كرێت.

به‌ پێی راپۆرتی ئیداره‌ی گشتی رۆشنبیری سنه‌‌، نۆیه‌مین فێستیڤاڵی جیه‌انی فیلمی CINEVERSATIL ئه‌رچه‌نتین له‌ خوله‌ میوانداری كورته‌ فیلمێكی كوردییه‌.

نۆیه‌مین خولی فێستیڤاڵی CINEVERSATIL له‌ وڵاتی ئه‌ڕژه‌نتین ٢٠ و ٢١ ئه‌م مانگه‌ له‌ شاری بۆینێس ئایرێس به‌رێوه‌ ده‌چێت.

 كورته‌ فیلمی شه‌یتانۆكه‌ باس له‌ سێ لاوی كۆچبه‌ر ده‌كات كه‌ ده‌یانه‌وێت به‌ شێوه‌یه‌كی نایاسایی له‌ ڕێگه‌ی قاچاخچییه‌كانه‌وه‌ له‌ سنوور بپه‌ڕێنه‌وه‌ و خۆیان بگه‌یێننه‌ وڵاتی توركیا، به‌ڵام قاچاخچی فێڵیان لێ ده‌كه‌ن و نایانگه‌یه‌ننه‌ شوێنی مه‌به‌ست..

سه‌رچاوه‌/ هه‌ولێر

كوردستان تیڤی/ كامران