تره‌مپ سزاى نوێى به‌سه‌ر ئێران واژۆکرد

رێگه‌ناده‌ین تاران ببێته‌ خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆم


سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری چەند سزایەکی نوێی بەسەر ئێراندا واژۆکرد.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 24ی حوزه‌یرانی 2019، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا واژووی له‌سه‌ر بڕیارێك كرد كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ سه‌پاندنی سزای نوێ به‌سه‌ر ئێراندا، دووپاتیشیكرده‌وه‌ كه‌ رێگه‌ناده‌ین تاران ببێته‌ خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆم.

هه‌ر لەکاتی واژۆکردنی سزا نوێیەکاندا، ترەمپ جەختیکردەوە واشنتن نایەوێ گرژییەکان لەگەڵ تاران زیاتر بکەن و خواستی ئەوەیان هەیە بگەنە رێککەوتن.

دۆناڵد ترەمپ گوتی: سزان وێیەكان لە كاردانەوەی خستنەخوارەوەی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكەمانە لەلایەن ئێرانەوە.