ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌نگ له‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌ به‌تاڵه‌كانی كابینه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌دات

پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ

بڕیاره‌ پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆببێته‌وه‌ و ده‌نگ له‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌ به‌تاڵه‌كانی كابینه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی بدات. 

له‌مباره‌یه‌وه‌ په‌رله‌مانتارێكی عێراقی ڕایگه‌یاندووه‌، ناوی كاندیدان بۆ وه‌زاره‌ته‌ به‌تاڵه‌كان گه‌یشتۆته‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ كاندیده‌كان بریتین له‌ یاسین یاسری بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و سه‌فانه‌ ئه‌لحه‌مدانی بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و فاروق ئه‌مین بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی داد.