عەبدولمەهدی: كێشە هەڵپەسێردراوەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان  چارەسەر ده‌كه‌ین

عەبدولمەهدی: بۆ چارەسەری کێشەکان کۆبوونەوەکان لەگەڵ هه‌رێم بەردەوام دەبن


ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 25/6/2019، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی هەفتانەی خۆیدا رایگەیاند، حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی بەردەوام دەکەن بۆ چارەسەرکردنی پرسە هەڵپەسێردراوەکان. 

سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند" بەغدا سوورە لەسەر چارەسەركردنی تەواوی كێشە هەڵپەسێردراوەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان، لەمبارەیەوە بەردەوام دەبین لە كۆبوونەوەكان له‌گه‌ل هه‌رێمى كوردستان.

عەبدولمەهدی ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەنگی لەسەر ناوی ژمارەیەک بەڕێوەبەری گشتی داوە و بەردەوامدەبێت لەپەسندکردنی هەموو ئەو کەسانەی پێشنیازدەکرێن.

عەبدولمەهدی رایگەیاند" ده‌بێت هەرێمی كوردستان ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا بكات.