ئه‌مڕۆ شانۆگه‌ری "زه‌ماوه‌ندی دڕنده‌ی"ی نمایش ده‌كرێت

ئاماده‌كردن و ده‌رھێنانی شكۆ عومه‌ر

شانۆگه‌ری "زه‌ماوه‌ندی دڕنده‌ی"ی  له‌ بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ له‌ ڕۆمانێكی فه‌ڕه‌نسی وه‌رگیراوه‌، نووسینی لیانكی فیلیكه‌، نووسه‌ر و شانۆكاری عێڕاقی فه‌لاح شاكر كاری به‌ شانۆكردنی بۆ كردووه‌، كاردۆ محه‌مه‌د كاری وه‌رگێڕانی بۆ كردووه‌ بۆ زمانی كوردی، له‌لایه‌ن شكۆ عومه‌ر كاری ئاماده‌كردن و ده‌رھێنانی بۆ كراوه‌، ھه‌روه‌ھا سینۆگرافیای ئه‌م شانۆگه‌رییه‌ له‌لایه‌ن ھونه‌رمه‌ند مه‌ریوان زه‌نگه‌نه‌ ئاماده‌ كراوه‌.

شانۆگه‌ری "زه‌ماوه‌ندی دڕنده‌ی"له‌ نواندنی هه‌ریه‌ك له‌ محمد عبدوڵا ، سۆزان ئه‌حمه‌ده‌.

 كاری مۆسیقاله‌لایه‌ن ڕزگار حه‌مه‌ ڕه‌ئوف كاری بۆكراوه‌ وه‌ ڕوناكی علی نه‌وزاد كاری بۆكردوه‌،

جێبه‌جێكردنی سینۆ گرافیا له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێ گه‌نجی به‌تواناوه‌ بوه‌

ئه‌م نمایشه‌ له‌ ڕۆژانی 28،29/6/2019  كاتژمێر (6) ئێواره‌ نمایش ده‌كرێت له‌ هۆڵی ڕۆشنبیری كه‌ركوك.

كوردستان تیڤی/ كامران

ktv

ktv