به‌ وێنه‌.. فیستیڤاڵی داتاشینی په‌یكه‌ره‌كان له‌ "لم" ببینه‌

ته‌نها لم و ئاوی تێدا به‌كاردێت

له‌ 13مانگی رابردوو فیستیڤاڵی داتاشینی په‌یكه‌ره‌كان له‌ لم له‌ شاری ئۆستیند له‌ به‌لجیكا ده‌ستیپێكرد و تا 6ی مانگی ئه‌یلوول به‌رده‌وام ده‌بێ.

تیمێك كه‌ له‌ 30 په‌یكه‌رتاش له‌ 30 وڵاتی جیهان پێكهاتووه‌،‌ له‌ ماوه‌ی چوار هه‌فته‌دا به‌شداری له‌ دروستكردنی زیاتر له‌ 150 په‌یكه‌ری لمینی زه‌به‌لاح ده‌كه‌ن.

په‌یكه‌ره‌كان كاراكته‌ره‌ كارتۆنییه‌ به‌ناوبانگه‌‌كانی فیلمه‌كانی دیزنی و بیكسار و كاراكته‌ره‌كانی مارفیل و جه‌نگی ئه‌ستێره‌كان و هی تر له‌خۆده‌گرن.

بۆ دروستكردنی په‌یكه‌ره‌كانی ئه‌م فیستیڤاڵه‌ كه‌ ته‌نها لم و ئاوی تێدا به‌كاردێت، 200 لۆری لم كه‌ كێشه‌كه‌ی نزیكه‌ی 6000 تۆن ده‌بێت گه‌یه‌ندراوه‌ته‌ شوێنی فیستیڤاڵه‌كه‌.

سه‌رچاوه‌/ Kurdistan CT

كوردستان تیڤی/ كامران

ktv

ktv

ktv

ktv

ktv

ktv

ktv

ktv

ktv

ktv