بۆ یه‌كه‌م جاره‌ پشیله‌یه‌كی له‌م جۆره‌ به‌جارێك 10 بێچوو بخاته‌وه‌

به‌ هێمنی و توكه‌ سپی و نه‌رم و ئاوریشمیه‌كه‌یان و ره‌نگی جیاوازی چاویان به‌ناوبانگن

له‌خانه‌ی چاودێریی پشیله‌ی وان له‌ زانكۆی یوزونجویڵی وان، پشیله‌یه‌ك به‌ناوی نازلی به‌جارێك 10 بێچووی خسته‌وه‌.

پشیله‌ی وان كه‌ به‌ هێمنی و توكه‌ سپی و نه‌رم و ئاوریشمیه‌كه‌یان و ره‌نگی جیاوازی چاویان به‌ناوبانگن، به‌مه‌به‌ستی پاراستن و هێشتنه‌وه‌یان، به‌هه‌ستیارییه‌وه‌ پارێزگارییان لێده‌كرێت.

له‌ خانه‌ی چاودێریی پشیله‌ی وان كه‌ یه‌كێكه‌ له‌و شوێنانه‌ی زۆرترین گه‌شتیار سه‌ردانی ده‌كه‌ن، تا دێت ژماره‌ی پشیله‌كان له‌زیادبووندایه‌.

نازلی یه‌كێكه‌ له‌ پشیله‌كانی خانه‌كه‌ و به‌جارێك 10 بێچووی خسته‌وه‌ و یه‌كه‌م جاره‌ پشیله‌یه‌كی وان به‌جارێك 10 بێچوو بخاته‌وه‌.

666