نووسه‌رومێژوو نووس (عه‌لی كه‌ندی) كۆچی دوایی كرد

چه‌ندین به‌رهه‌می نووسینی بڵاوكراوه‌ی هه‌یه‌

دوێنێ له‌ شاری هه‌ولێر نووسه‌رو مێژوو نووس (عه‌لی كه‌ندی) دوای ململانێ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی، له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆی كۆچی دوایی كرد.

 شایانی عه‌لـی كه‌ندی ناوی ته‌واوی (هۆمه‌ر عه‌لـی فه‌تاح)ه‌، له‌ ساڵی (1953) له‌ گوندی سه‌ربه‌شاخ كه‌ مه‌ڵبه‌ندی هۆزی سیانه‌و سه‌ر به‌ شاره‌دێی دیبه‌گه‌ی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی مه‌خمووری پارێزگای هه‌ولێره‌ له‌دایك بووه‌.

 نووسه‌ری كۆچ كردوو ،چه‌ندین به‌رهه‌می نووسینی بڵاوكراوه‌ی هه‌یه‌و ژماره‌یه‌ك كتێب و به‌رهه‌می چاپ نه‌كراویشی هه‌یه‌، كه‌به‌شێكیان ئاماده‌كراون بۆ چاپكردن.

سه‌رچاوه‌/ ئاژانسه‌كان

  كوردستان تیڤی/ كامران