گروپی باران پێشانگایه‌كی ھاوبه‌شی ھونه‌ری كرده‌وه‌

شه‌ش لاو له‌ كوڕان و كچان به‌شدارییان كردووه‌
پێشانگاكه‌ له‌ ھۆڵی فاملی مۆڵ له‌ شاری سلێمانی كرایه‌وه‌ و ماوه‌ی یه‌ك رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
سه‌رپه‌رشتیاری پێشانگاكه‌ ، به‌ختیار سه‌عید رایاگه‌یاند : وه‌ك گرووپی باران ھه‌ستاین به‌ كردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین پێشانگای ھاوبه‌ش و جیاوازی ھونه‌ری له‌سه‌ر ئاستی ھه‌رێمی كوردستان و عێراق ، كاره‌كانمان بریتین له‌ شێوه‌كاری ( فه‌حم و سكێج ) ، زه‌یتی و گرافیك ، زه‌خره‌فه‌ی گرافیكی، ئه‌كرلیك ، په‌ت و بزمار ، شێوه‌كاری ئه‌لیكترۆنی  .
هه‌روه‌ها گووتی: له‌م پێشانگایه‌دا شه‌ش ئه‌زموون كۆكراوه‌ته‌وه‌،تێیدا شه‌ش لاو له‌ كوڕان و كچان به‌شدارییان كردووه‌ و ھه‌ر یه‌ك به‌ شێوازی خۆی كاره‌كانی ئه‌نجام داوه‌.
 له‌ كۆتاییدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كاره‌كان جگه‌ له‌وه‌ی بۆ نمایشكردنن، له‌ھه‌مانكاتدا بۆ فرۆشتنه‌ و چه‌ند كارێكیان بووه‌ته‌ جێگه‌ی سه‌رنجی ئاماده‌بووان.
 سه‌رچاوه‌/  AA

كوردستان تیڤی/  كامران

ktv