سبه‌ی فستیڤاڵی فۆتۆگرافه‌ری كوردستان له‌ هه‌ولێرو سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت

له‌ سه‌نته‌ری رۆشنبیری قه‌ڵا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هه‌تا ٣ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت

رۆژی ١٩-٨-٢٠١٩ له‌ رۆژی جیهانی فۆتۆدا یه‌كه‌مین فستیڤاڵی فۆتۆگرافه‌ری كوردستان له‌ شاری سلێمانی له‌ گه‌له‌ری مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی ئه‌منه‌سوره‌كه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، كه‌ سه‌عات شه‌شی ئێواره‌ ده‌ستپێده‌كات و هه‌تا رۆژی ٢٢ی مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌لایه‌ن ناوه‌ندی حه‌فت ڕه‌نگه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

هه‌ر له‌م  پیشانگایه‌دا به‌رێز (فارس سه‌عدی ) وه‌كو دادوه‌ری پشانگاكه‌ به‌شداره‌  و سیمینارێكیشی له‌ دووه‌م ڕۆژ فیستڤاڵه‌كه‌  به‌ ناونیشانی( په‌یوه‌ندی نێوان هونه‌ری فۆتۆو هونه‌ر شێوه‌كاری) پێشكه‌ش ده‌كات.

هاوكات هه‌ر رۆژی ١٩-٨ به‌ دروشمی خۆشه‌ویستیتان بۆ فۆتۆ بڵاوبكه‌نه‌وه‌ له‌ شاری هه‌ولێر كه‌رنه‌ڤاڵی كوردستان فۆتۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه‌ سه‌عات ١٠ و ٣٠ ده‌قیقه‌ی به‌یانی له‌ سه‌نته‌ری رۆشنبیری قه‌ڵا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هه‌تا ٣ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.

كوردستان تیڤی/ كامران

ktv

ktv

ktv