له‌ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیری 63 كوژراوو 182برینداری لێكه‌وته‌وه‌

جێ په‌نجه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی داعشی پێوه‌ دیاره‌

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ رایگه‌یاند: له‌ئاكامی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیری له‌كابولی پایته‌خت كرده‌ ئامانج، نزیكه‌ی 63 كوژراو و زیاتر له‌ 182 برینداری لێكه‌وتۆته‌وه‌.

نه‌سره‌ت ره‌حیمی، گوته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان رایگه‌یاند: ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی ئێواره‌ی دوێنێ هۆڵێكی ئاهه‌نگێڕانی كرده‌ ئامانج ، ده‌یان كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه‌.

55

له‌به‌رامبه‌ردا بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ره‌تیكردۆته‌وه‌ كه‌ ده‌ستی له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌دا هه‌بووبێت، سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كانی ئه‌فغانستانیش ده‌ڵێن: سروشتی ته‌قینه‌وه‌كه‌و شوێنه‌ ئامانجكراوه‌كه‌، جێ په‌نجه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی داعشی پێوه‌ دیاره‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / روسیا ئه‌لیۆم