ئامێرێكی زیره‌ك یادگه‌ به‌هێز ده‌كات و هانی بیر و هۆش ده‌دات

خێرایی فێربوون زیاتر ده‌كات

كۆمپانیای "Humm" په‌رده‌ی له‌سه‌ر ئامێرێكی زیره‌ك لادا به‌ شێوه‌ی چرێش (تێپ) له‌سه‌ر نێوچه‌وان چه‌سپ ده‌كرێت و به‌ بنه‌مای هاندانی ده‌مار كارده‌كات، یادگه‌ به‌هێز ده‌كات و خێرایی فێربوون زیاتر ده‌كات.

به‌گوێره‌ی كۆمپانیاكه‌، تۆژه‌ران گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه‌ ئه‌م ئامێره‌ هاوكار بووه‌ له‌ باشكردنی یادگه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی 15 خوله‌ك ئه‌م ئامێره‌یان به‌كارهێناوه‌ به‌ڕێژه‌ی 20% به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م داهێنانه‌یان به‌كار نه‌هێناوه‌.

به‌گوێره‌ی كۆمپانیای "Humm" كه‌ ئه‌م ئامێره‌ی له‌گه‌ڵ 12 پارچه‌ چرێش به‌ نرخی 99 دۆلار به‌ر‌ده‌ست كردووه‌، ئامێره‌كه‌ تێكڕای فێربوونی 120 جار زیاتر كردووه‌ لای ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌كاریان هێناوه.

ئامێری به‌هێزكردنی یادگه‌ له‌ڕێگه‌ی ناردنی ترپه‌یه‌كی كاره‌بایی بۆ توێكڵی پێشه‌وه‌ی مێشك هانی یادگه‌ ده‌دات.

زانایان ده‌ڵێن، ماوه‌ی زیاتر له‌ 30 ساڵ تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی ئه‌م ئامێره‌ كردووه‌ و زیانی لاوه‌كی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ نییه‌، ئه‌م ئامێره‌ زیاتر بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ به‌كاردێت كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ سه‌رووی 40 ساڵییه‌ و ئاسته‌نگیان هه‌یه‌ له‌ خوێندنه‌وه‌ و فێربوونی ئه‌و زانیارییانه‌ی پێشتر پێی ئاشنا نه‌بوون.

سه‌رچاوه‌/ Kurdistan CT

كوردستان تیڤی / كامران