"نه‌وزاد مسته‌فا"ی شاعیر چاپی دووه‌می (دوا دیدار) ی بڵاوكرده‌وه‌

گوزارشت له‌ خۆشه‌ویستی خاك ونه‌ته‌وه‌ ده‌كات

په‌رتووكه‌ شیعری(دوا دیدار) چواره‌مین به‌رهه‌می شیعری شاعیری هه‌ست ناسك (نه‌وزاد مسته‌فا)یه‌ كه‌ بۆجاری دووه‌م چاپكراوه‌ته‌وه‌.

 نه‌وزاد مسته‌فا له‌باره‌ی ئه‌م چاپه‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌یه‌وه‌، ڕایگه‌یاند: چاپی دووه‌می ئه‌م كتێبه‌م به‌ تیراژی ٥٠٠ دانه‌یه‌ و، له‌سه‌رئه‌ركی هاوڕێم محه‌مه‌د پاكژی شاعیر و به‌ڕێوه‌به‌رێتی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی چاپ كراوه‌ و گوزارشت له‌ خۆشه‌ویستی خاك ونه‌ته‌وه‌ ده‌كات به‌پله‌ی یه‌كه‌م و، پاشان  ته‌نز و ره‌خنه‌ و سۆزدارییه‌ و نزیكه‌ی 150 هۆنراوه‌یه‌.

 شایانی باسه‌ جێی باسه‌ شاعیر دانیشتووی شاری سلێمانییه‌ و تائێستا خاوه‌نی چوار په‌رتوكه‌ شیعرییه‌

 ئا/ شكۆ كه‌ناری

كوردستان تیڤی / كامران