دادگای باڵای توركیا بڕیاری ئازادكردنی ده‌میرتاشی ده‌ركرد

هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په‌


دادگای باڵای توركیا بڕیاریدا سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش ئازاد بكرێت.

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 2ی ئه‌یلولی 2019، په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌ توركیا رایگه‌یاند: دادگای باڵای توركیا بڕیاریدا سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په‌ ئازاد بكرێت.

شایه‌نی باسه‌ سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له‌ ساڵی 2016ه‌وه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ توركیاوه‌ به‌تۆمه‌تی پشتیوانی تیرۆر ده‌ستگیركراوه‌.