ئه‌ردۆغان: كه‌س ناتوانێت ده‌ست له‌ ئیسرائیل بدات چونكه‌ چه‌كی ناوه‌كی هه‌یه‌

پێمان ده‌ڵێن ئێوه‌ ناتوانن ئه‌و چه‌كه‌تان هه‌بێت

ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا  رایگه‌یاند: هه‌ندێك وڵات خاوه‌نی موشه‌كن به‌ كڵاوه‌ی ناوه‌كییه‌وه‌، دانه‌ و دووانیش نین. به‌ڵام پێمان ده‌ڵێن ئێوه‌ ناتوانن ئه‌و چه‌كه‌تان هه‌بێت. منیش ناتوانم ئه‌وه‌ قبوڵ بكه‌م.

هه‌روه‌ها گوتی: هیچ وڵاتێكی پێشكه‌وتوو له‌ جیهاندا نییه‌ چه‌كی ناوه‌كیی نه‌بێت، له‌ڕاستیشدا زۆرێك له‌ وڵاتانی پێشكه‌وتوو هه‌ن له‌ جیهاندا كه‌ چه‌كی ناوه‌كییان نییه‌.

گوتیشی: ئیسڕائیل نزیكه‌ لێمانه‌وه‌ و وه‌كو دراوسێمان وایه‌، وڵاتانی دیكه‌ ترساون لێی چونكه‌ چه‌كی ناوه‌كی هه‌یه‌، كه‌س ناتوانێت ده‌ستی لێبدات.

سه‌رچاوه‌/ ڕۆیته‌رز+ ده‌نگی ئه‌مریكا