وه‌زیرێكی دیكه‌ی كابینه‌كه‌ی بۆریس جۆنسۆن ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌

ناتوانم وه‌ك سه‌یركه‌ر بمێنمه‌وه‌

وه‌زیری كاری به‌ریتانیا، ئێمبه‌ر راد هۆكاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی بۆ دوورخستنه‌وه‌ی ٢١ په‌رله‌مانتار گه‌ڕاندۆته‌وه‌ له‌ فراكسیۆنی پارتی پارێزگاران له‌ لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیران، بۆریس جۆنسۆن-ه‌وه‌.

ئێمبه‌ر راد نووسیوویه‌تی "له‌ كاتێكدا ئه‌ندامه‌ باش و دڵسۆزه‌كانی پارتی پارێزگاران ده‌رده‌كرێن، ناتوانم وه‌ك سه‌یركه‌ر بمێنمه‌وه‌"، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌یشداوه‌ كه‌ له‌ فراكسیۆنی پارته‌كه‌ی له‌ په‌رله‌مان ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌.

دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر برای سه‌رۆكوه‌زیران بۆریس جۆنسۆن، جۆ جۆنسۆن ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌ له‌ كابینه‌ی حكوومه‌ت و هه‌روه‌ها له‌ په‌رله‌مانیشدا.

جۆ جۆنسۆن هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕاندبووه‌وه‌ كه‌ ده‌یه‌وێت هاوسه‌نگی له‌ نێوان راستگۆیی په‌یوه‌ندییه‌ خێزانییه‌كانی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵات رابگرێت.