ساڵی داهاتوو هاورده‌كردنی پیاز قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت

100 تۆن به‌رهه‌مهاتووه‌

هه‌رچه‌نده‌ ساڵ دوای ساڵ به‌رهه‌مهێنانی پیازی خۆماڵی زیاتر ده‌بێت به‌ڵام هێشتا نه‌یتوانیووه‌ پێویستی ناوخۆ پڕبكاته‌وه‌، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵیش پلانی داناوه‌ بۆ ساڵی داهاتوو له‌كاتی پێگه‌یشتنی به‌رهه‌می ناوخۆ هاورده‌كردنی پیاز قه‌ده‌غه‌ بكات، حوسێن حه‌مه‌ كه‌ریم گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ به‌ كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند به‌هۆی نه‌بوونی ساردخانه‌ و قه‌ده‌غه‌نه‌كردنی به‌رهه‌می هاورده‌ جووتیارانمان دووچاری زیان بوون بۆیه‌ پلانمان هه‌یه‌ ساڵی داهاتوو له‌كاتی پێگه‌یشتنی به‌رهه‌می ناوخۆ هاورده‌ی به‌رهه‌می پیاز قه‌ده‌غه‌ بكه‌ین. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا هه‌رێمی كوردستان ساڵانه‌ پێویستی به‌ زیاتر له‌ سه‌د هه‌زار تۆن پیازه‌ ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ ساڵی رابردوو نزیكه‌ی په‌نجاو پێنج هه‌زار تۆن پیاز به‌رهه‌مهاتووه‌.