سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رۆبێرت ئۆبرایانی وه‌ك راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستنیشان كرد

له‌ شوێنی جۆن بۆڵتۆن

سه‌رۆك كۆماری ئه‌مه‌ریكا له‌ شوێنی جۆن بۆڵتۆن روبێرت سی ئۆبرایانی به‌ فه‌رمی وه‌ك راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی نوێی ئه‌مه‌ریكا دیاریكرد. 

له‌مباره‌وه‌ رۆژی چوارشه‌مه‌مه‌ و له‌ تویتێكیدا دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند: خۆشحاڵم كه‌ رایده‌گه‌یه‌نم، رۆبێرت سی ئۆبرایان كه‌ له‌ ئێستادا وه‌ك نوێنه‌رێكی تایبه‌تی زۆر سه‌ركه‌وتووی سه‌رۆككۆمار بۆ كاروباری بارمته‌كان له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ كار ده‌كات، وه‌ك راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا ده‌یناسێنم. 

تا ئێستا و له‌ دوای مایكل فیلین، ئێچ ئار ماك ماسته‌ر و جۆن بۆڵتۆن، رۆبێرت ئۆبرایان چواره‌م كه‌سه‌ كه‌ له‌ سه‌رده‌می سه‌رۆككۆماری تره‌مپدا، وه‌ك راوێژكاری ئاسایشی ئه‌مه‌ریكا ده‌ست به‌كاربێت. 

به‌ پێی یاسای ئه‌مه‌ریكا، لادان یان ده‌ستنیشانكردنی هه‌ر كه‌سێك له‌و پۆسته‌ پێویستی به‌ ده‌نگدانی كۆنگرێس نابێت به‌ڵكو راسته‌وخۆ له‌ ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆككۆماره‌.