زاوا به‌ بارهه‌ڵگر بووك ده‌گوازێته‌وه‌

هه‌ر خۆیشی له‌ بارهه‌ڵگره‌كه‌ ده‌خوڕێت

له‌ شاری هه‌تای-ی توركیا له‌ كاتی زه‌ماوه‌ند زاوا به‌ بارهه‌ڵگر بووكه‌كه‌ ده‌گوازێته‌وه‌ و هه‌ر خۆیشی  بارهه‌ڵگره‌كه‌ ده‌خوڕێت.

له‌ پارێزگای هه‌تای-ی توركیا بارهه‌ڵگرێك به‌مه‌به‌ستی بووك گواستنه‌وه‌ ده‌رازێنرێته‌وه‌ و دواتر زاوا ده‌بێته‌ شوفێری بۆ مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی بووكه‌ خان.

رووداوه‌كه‌ له‌ ئاكئێڤله‌ر-ی پارێزگای هه‌تای رووده‌دات و دوای سووڕانه‌وه‌یه‌ك بووك و زاوا به‌ بارهه‌ڵگره‌كه‌ به‌ره‌و هۆڵی زه‌ماوه‌ند رێ ده‌گرن.

سه‌رچاوه‌ / ته‌با

كوردستان تیڤی/ كامران