ئێران 2 هاوڵاتی ئوسترالیا كه‌ هاوژینی یه‌كتر بوون ئازاد كرد

دوای سێ مانگ له‌ زیندانی كردنیان


دوو هاوڵاتی ئۆسترالیا كه‌ هاوژینی یه‌كتر بوون دووای سێ مانگ زیندانیكردن له‌ ئێران، ئازاد كرا، جولی كینگ و مارك فیركین ئه‌و دوو هاوسره‌ گه‌شته‌كانیان بۆ كیشوه‌ری ئاسیا و ڕۆژخه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌نجام ده‌ده‌ن و داوتر له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایتیه‌كان بڵأو ده‌كه‌نه‌وه‌، سێ مانگ له‌مه‌و به‌ر دوای گه‌شت كردنیان بۆ قه‌زاقستان و پاكستان هیچ هه‌واڵیكیان نه‌ما، دواتر ئاشكرا بوو كه‌ له‌ گه‌شتێكیان بۆ ئێران ده‌ستگیر كراون، هوه‌زاره‌تی ده‌ره‌ه‌وه‌ی ئۆسترالیا ڕایگه‌یان

 هه‌ردوو هه‌وڵاتییه‌كیان له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئێرانه‌وه‌ ئازاد كراون، مێریس ئان پین وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆسترالیا ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ دوای دانوستانی زۆر هه‌ستیار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران له‌ تاران، ئه‌و دوو هاوژینه‌ ئازاد كراون، مێرس ئان ڕایگه‌یاند ئه‌و دوو هاوڵاتیه‌ ئێرانیان  جێ هێشتوو له‌ڕیگای گه‌رانه‌وه‌ن بۆ ناو خانه‌واده‌یان و له‌ ڕوو ده‌روونیشه‌وه‌ ته‌ندروستیان جێگره‌، شایه‌نی باس ئه‌و دوو هاوژینه‌ به‌ هۆی به‌كار هێنای فلای كام و وێنه‌ گرتن له‌ شوێنه‌  قه‌ده‌غه‌ كراوه‌كان ده‌ستگیر كرابوون، هاوڵاتیه‌كی دیكه‌ی ئۆسترالی  به‌ناوی كایلی مۆر گێڵبرێت و لێكۆله‌ری زانكۆی مێڵبۆرن تا ئێستا له‌ ئێران به‌ندكراوه‌ و وه‌زیری ده‌روه‌ی ئۆسترالیاش ڕایگه‌یاند  ئه‌و هاوڵاتییه‌ان له‌ زیندانه‌ سزا دراوه‌