كه‌سێك به‌دۆلارێك بووه‌ خاوه‌نی یه‌ك ملیارو 300 ملیۆن دۆلار

به‌ڤیدیۆ .. 20 هه‌زار دۆلاری به‌سه‌ر جه‌ماوه‌ر دابه‌ش كرد

ئیگۆر ریباكوڤ،ملیاردێری رووسی له‌میانه‌ی كاره‌كانی كۆنگره‌ی سێنێرگی گلۆبال بۆ ساڵی 2019 " یاریگای سانبترسبوَرگی پركرد له‌ دۆلار.

ریباكۆڤ چۆنییه‌تی بنیاتنانی سامانه‌كه‌ی بۆ ملیارێك و 300 ملیۆن دۆلار ئاشكرا كردو گوتی: ئه‌و كاته‌ی باوكم  ته‌نها یه‌ك دۆلاری پێدام و فه‌رمانی پێكردم كه‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ زیاد بكه‌م، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌بوو كه‌ كردم.

بۆیه‌ ریباكۆڤ بڕیاریدا 20 هه‌زار دۆلاری، تاك دۆلاری به‌سه‌ر جه‌ماوه‌ر دابه‌ش بكات و دۆلاره‌كان وه‌ك باران له‌بنمیچی یاریگاكه‌ ده‌كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌/  سپۆتنیك