داوای كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش دەكرێت

بە توندی ئیدانەی ھێڕشەکەی تورکیا ده‌كرێت


دوابەدوای دەستپێكردنی هێرشی توركیا بۆ سەر كوردستانی سوریا هەریەكە لە بەریتانیا و فەڕەنسا داوای كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش دەكرێت.

هه‌ریه‌كه‌ له‌ فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا، داوای‌ به‌ستنی به‌په‌له‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به‌ هێرشی هێزه‌كانی‌ سوپای‌ توركیا بۆ سه‌ر كوردستانی سوریا.

هاوکات فەره‌نسا بە توندی ئیدانەی ھێڕشەکەی تورکیا دەکات و رایگەیاند، ئەو کەیسە دەباتە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی.

هەروەها فەرەنسا و بەریتانیا داوای دانیشتنێکی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایش دەکەن لەسەر ھێرشەکەی تورکیا.

لای خۆشیه‌وه‌ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاندووە، بە توندی ئیدانەی ھێرشەکانی تورکیا لە باکوری سوریا دەکەین.

هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیرانی چیك، ئه‌ندریه‌ بابیچ رایگه‌یاند: پێویسته‌ ئه‌وروپا به‌ په‌له‌ و ده‌ستوبرد وه‌ڵامی خێرای توركیا بداته‌وه‌، گوتشی: ئه‌و هێرشه‌ی توركیا سه‌ر ده‌كێشێت بۆ ئاواره‌بوون و لێشاوێكی دیكه‌ی په‌نابه‌ران، كه‌ روو له‌ ئه‌وروپا ده‌كه‌ن.

سەرۆكۆماری توركیا، ڕایدەگەیەنێت كە سوپای و ڵاتەكەی ئۆپەراسیۆنی بۆ رۆژهەڵاتی فورات دەستێكرد.