بۆ .. گۆڕینی فڵچه‌ی ددان پێویسته‌؟

فڵچه‌ی ددانی ئاسایی زیاتر له‌ 10 ملیۆن باكتری له‌ خۆیدا هه‌ڵده‌گرێت

پزیشكانی ددان  ئامۆژگاری ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ پێویسته‌ هه‌ر سێ مانگ جارێك فڵچه‌ی ددان بگۆڕن. هه‌رچه‌نده‌ ئه‌مه‌ په‌یوه‌ندی به‌ جۆری فڵچه‌كه‌وه‌ هه‌یه‌، چونكه‌ به‌شێكیان زووتر له‌ناو ده‌چن. باشترین كاتی گۆڕینی ئه‌و كاته‌یه‌ كه‌ فڵچه‌ حاڵه‌تی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات. به‌ دڵنیاییه‌وه‌ فڵچه‌ی ددان شوێنی گه‌شه‌ كردنی میكرۆبه‌كانه‌، به‌ڵام ده‌توانن به‌ زانینی كاتی گۆڕینی ئه‌م كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

زانایان ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه‌ كه‌ فڵچه‌ی ددانی ئاسایی زیاتر له‌ 10 ملیۆن باكتری له‌ خۆیدا هه‌ڵده‌گرێت، به‌ڵام ئه‌م باكتریانه‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌ نین بۆ مرواریه‌ سپیه‌كانی ددان، چونكه‌ به‌هۆی مه‌عجونی ددان له‌ناو ده‌چن و دوای وشك بوونه‌وه‌ی فڵچه‌ی ددان زۆربه‌یان ده‌مرن. بۆ پاك كردنه‌وه‌ی فڵچه‌ی ددان پێویسته‌ كه‌ دوای شووشتنی ددان به‌ئاو جوان بیشۆن و وشك بێته‌وه‌. رێگه‌یه‌كی تر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بۆ ماوه‌ی 5 ـ 10 خوله‌ك له‌ناو ئاوی كوڵاو دابنێن.

سه‌چاوه‌/ زاری كرمانجی

كوردستان تیڤی/ كامران