له‌نێوان پیازی سپی و پیازی سوور كامه‌یان باشتره‌ بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ

چه‌ند ره‌نگێكی هه‌یه‌

هه‌ڵبه‌ته‌ پیاز چه‌ند ره‌نگێكی هه‌یه‌ وه‌كو سوور،سپی، سه‌وز، زه‌رد، ئه‌م هه‌مه‌ره‌نگیه‌ی پیاز هه‌ریه‌كه‌ی به‌های خۆراكی خۆی هه‌یه‌.

لێره‌دا باس له‌ سووده‌كانی پیازی سوورو سپی ده‌كه‌ین.

یه‌كه‌م: پیازی سوور

پیازی سوور یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ له‌ناوبردنی میكرۆب و هه‌وكردن، هه‌روه‌ها ئه‌و چه‌ورییه‌ی كه‌ له‌نێوی دایه‌، رێگری له‌كۆكه‌ ده‌كات و ده‌بێته‌ چاره‌سه‌ر بۆ سه‌رما بردوویی.

هه‌روه‌ها پیازی سوور ئه‌و هه‌سته‌وه‌رییه‌ی تووشی جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌بێ، كه‌مده‌كاته‌وه‌ و پارێزگاری له‌دڵ و ده‌ماره‌كان ده‌كات.

جگه‌ له‌مانه‌ی باسمان كرد ، پیازی سوور كۆلیسترۆڵی زیان به‌خش له‌نێو خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه‌و رێگه‌ له‌خه‌ستبوونه‌وه‌ی خوێن ده‌گرێ و ده‌ماره‌كانی خوێن پته‌و ده‌كات و رێگری له‌ بوونی خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌كان ده‌گرێت و به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات.

دووه‌م پیازی سپی:

ئه‌م پیازه‌ ده‌م له‌ ڤایه‌رۆس و به‌كتریا پاك ده‌كاته‌وه‌و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی هه‌ناسه‌دان ده‌كات، وه‌ك هه‌وكردنی قورگ و گوێ و گه‌روو.

هه‌روه‌ها پیازی سپی نیشانه‌كانی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی كه‌م ده‌كاته‌وه‌و چاره‌سه‌ری حاڵه‌ته‌كانی پژمین ده‌كات و یارممه‌تیده‌ریشه‌ بۆ چاره‌سه‌ری كۆخه‌ و به‌ڵغه‌م.

هه‌روه‌ها پیازی سپی رۆڵێكی سه‌ره‌كی هه‌یه‌ بۆ پیتاندن لای پیاوان ئه‌مه‌ش له‌میانه‌ی كاركردن له‌ چالاككردنی سووری خۆین دێت، هه‌روه‌ها خانه‌كانی له‌ش له‌ له‌ناوچوون ده‌پارێزێت.

 

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ /سكای نیوز