ئیلهام ئه‌حمه‌د: ئاماده‌ن وتووێژ له‌باره‌وه‌ی ئه‌وه‌وه‌ بكه‌ن كه‌ هێزه‌ كوردییه‌كان بچنه‌ ڕیزی سوپای سووریاوه‌

سه‌رۆكی لیژنه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكرات: ئه‌گه‌ر دیمه‌شق پێشنیازێكی فه‌رمی بخاته‌ ڕوو

ئیلهام ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكرات مه‌سه‌ده‌ ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاند كه‌ ئاماده‌ن وتووێژ له‌باره‌وه‌ی ئه‌وه‌وه‌ بكه‌ن كه‌ هێزه‌ كوردییه‌كان بچنه‌ ڕیزی سوپای سووریاوه‌.

 ڕوونیشی كرده‌وه‌ كه‌ هێزه‌ كوردییه‌كان ئێسته‌ له‌وه‌ ناكۆڵنه‌وه‌ بچنه‌ ڕیزی سوپای سووریاوه‌، به‌ڵام ئاماده‌ن له‌و باره‌وه‌ وتووێژبكه‌ن.

 دووپاتیشی كرده‌وه‌ كه‌ هێزه‌ كوردییه‌كان له‌و باره‌وه‌ به‌شداری وتووێژ ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر دیمه‌شق پێشنیازێكی فه‌رمی بخاته‌ ڕوو.
 پێداگیری له‌سه‌ر ئه‌وه‌یش كرد كه‌ كوردی سووریا ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ دیمه‌شق له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ دانیشن و ئه‌و بابه‌ته‌ تاوتوێ بكه‌ن.