هه‌فته‌ی داهاتوو  یه‌كه‌مین فیستیڤاڵی هه‌نار له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت

له‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 10-11-2019 له‌ پاركی شانه‌ده‌ر به‌ڕێوه‌بچێت

نیاز وایه‌ هه‌فته‌ی داهاتوو  یه‌كه‌مین فیستیڤاڵی هه‌نار له‌ هه‌ولێر له‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 10-11-2019 له‌ پاركی شانه‌ده‌ر به‌ڕێوه‌بچێت .

هه‌رله‌م فیسڤاڵه‌دا چه‌ندین جۆر له‌ هه‌نار نمایش ده‌كرێت كه‌ به‌رهه‌می خۆماڵین هه‌ر له‌هه‌مان فیستڤاڵ چه‌ندین به‌رهه‌می تر وه‌كو له‌ گوێز، توو و دۆشاوی توو نمایش ده‌كرێت.

شایانی باسه‌ له‌هه‌فته‌ی رابردوو فیسڤاڵی هه‌نار له‌ شاری هه‌ڵبجه‌ سازكرا پێشوازییه‌كی باشی لێكرا.

 كوردستان تیڤی/ كامران