ئەردۆغان و تره‌مپ دۆخى رۆژئاواى كوردستان تاوتوێ ده‌كه‌ن

ئەردۆغان سەردانی ئەمریکا دەکات


بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بە سەردانێکی فەرمیی دوو رۆژە، سەردانی ئەمریکا بکات و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەو وڵاتە، کۆببێتەوە.

رەجەب تەییب ئەردۆغان و دۆناڵد ترەمپ پەیوەندییەکانی واشنتون و ئەنقەرە و بارودۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێ دەکەن.

فەرمانگەی پەیوەنییەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا رایگەیاندووە، بارودۆخی سووریا بەتایبه‌تى رۆژئاوای کوردستان، تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەی هەردوو سەرۆک دەبێت.