دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو لەسەرێ كانی ته‌قینه‌وه‌

هه‌شت كه‌س بوونه‌ قوربانی


دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو له‌سه‌رێكانی له‌ڕۆژئاوای كوردستان ته‌قیه‌وه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌، 2 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداو 6 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

میدیاکانی سوریا بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە لەئاکامی دوو ته‌قینه‌وه‌ لە شارۆچکەی سەرێکانی سەر بە حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان 2 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداو 6 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

لێكۆڵینه‌وه‌كانیش له‌باره‌ی خستنه‌ڕوی زیاتری زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و دوو ته‌قینه‌وه‌یه‌ ده‌ستیپێكردووه‌.