بارەگای بارزانی سه‌ره‌خۆشى له‌ خانەوادەی برایم ئاغا عەزیز ئاغا بەرسیرینی ده‌كات

بۆ كۆچی دوایی برایم ئاغا عەزیز ئاغا بەرسیرینی


بارەگای بارزانی پرسه‌نامه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانەوادەی برایم ئاغا عەزیز ئاغا بەرسیرینی ده‌كات، لە خوای گەورە داواكارین گیانی برایم ئاغا بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بەڕێزان خانەوادەی برایم ئاغا عەزیز ئاغا بەرسیرینی

بەداخەوە ھەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی تێكۆشەری دەڤەری باڵەكایەتی  و پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، برایم ئاغا عەزیز ئاغا بەرسیرینیمان پێگەیشت.

لەم بۆنە خەمناكەدا پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە تێكۆشەرەكەتان دەكەین و خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.

لە خوای گەورە داواكارین گیانی برایم ئاغا بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و سەبر و ئارامییش بەھەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە وانا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
7ی 12ی  2019