هونه‌رمه‌ندی كۆمیدی شاری دهۆك (جه‌میل زكری) گه‌یه‌نرایه‌ نه‌خۆشخانه‌

له‌ سالی 1967 خه‌ڵاتی یه‌كه‌م ئه‌كته‌ری شانویی له‌سه‌ر ئاستی عێراق به‌ده‌ستھێناوه‌

هونه‌رمه‌ندی كۆمیدی شاری دهۆك (جه‌میل زكری) به‌هۆی ناجێگیری باری ته‌ندروستیه‌وه‌ گه‌یه‌نرایه‌ نه‌خۆشخانه‌.

نیاز وایه‌  بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ریش ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كرێت.

 شایانی باسه‌ "جه‌میل زكری "له‌سه‌ره‌تای ساڵه‌كانی 1960 ده‌ستی به‌ كاری شانۆیی و ئه‌كته‌ری درامایی كردووه‌ و ئه‌كته‌رێكی ناسراوی پارێزگای دھۆك بووه‌، به‌شداریی زیاتر له‌ 500 شانۆ و دراما كردووه‌ و له‌ سالی 1967 خه‌ڵاتی یه‌كه‌م ئه‌كته‌ری شانویی له‌سه‌ر ئاستی عێراق به‌ده‌ستھێناوه‌ ، به‌داخه‌وه‌ ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ به‌هۆی تێكچونی باری ته‌ندروستیه‌وه‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ له‌ژێر چاودێری ته‌ندروستیدایه‌.

سه‌رچاوه‌/ زه‌مه‌ن

كوردستان تیڤی/ كامران

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ

COVID-19
تووشبووان
42,386
گیان له‌ده‌ستدان
1,553
چاکبوونەوە
27,324
تووشبووان
327,580
گیان له‌ده‌ستدان
8,682
چاکبوونەوە
261,757
تووشبوون
31,852,024
گیان له‌ده‌ستدان
976,599
چاکبوونەوە
23,451,644