له‌ ناوه‌ڕاستی به‌غدا كه‌سێكی داواكراو پێنج هاووڵاتی كوشت

له‌ میانه‌ی پێكدادان له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ به‌غدا ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ رایگه‌یاند: كه‌سێكی چه‌كدار كه‌ ته‌مه‌نی 17ساڵه‌ و داواكراو بووه‌، له‌ میانه‌ی پێكدادان له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ ناوچه‌ی وه‌سبه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی به‌غدا ، ته‌قه‌ی كردووه‌و بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی پێنج هاووڵاتی بكوژرێن.

سه‌رچاوه‌كه‌ گوتیشی: هه‌ر له‌میانه‌ی پێكدادانه‌كه‌دا كۆگایه‌كی بازرگانی ئاگری تێبه‌ربووه‌ كه‌ داواكراوه‌كه‌ خۆی تێدا حه‌شار دابوو.

هاوكات خۆپیشانده‌رانی مه‌یدانی ته‌حریری به‌غدا رایانگه‌یاند ،كه‌ ئه‌و رووداوه‌ په‌یوه‌ندی به‌وانه‌وه‌ نییه‌و ئه‌وان ئاشتیخوازن و هه‌رواش ده‌مێننه‌وه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / میدیای عێراق