وه‌زاره‌تی په‌روه‌ردە: گۆڕینی ناوی قوتابخانە لەدەسەڵاتی بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەیە نەک وەزیر

وه‌زاره‌تی په‌روه‌ردە لەسەر گۆڕینی ناوی قوتابخانه‌یه‌ك روونکردنەوە دەدات


وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌، ناوی قوتابخانه‌یه‌كی له‌سه‌ر داوای كونسوڵی هیچ وڵاتێك گۆرابێت.

رونکردنەوەیەک لەڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە وە :

هەندێک پەیج لە سۆشیال میدیا   دەنگۆیەکیان بڵاوکردۆتەوە کە بەڕێز وەزیری پەروەردە ناوی قوتابخانەی قەندیل ی لەسەر داوای کۆنسوڵی دەوڵەتێک گۆڕیوە بۆ قوتابخانەی چێنەر، ئەم هەواڵە  بێ بنەمایە و ئامانجەکانی پشتی ئەو پڕوپاگەندانە ڕوونن، بەکورتی :

1ـ گۆڕینی ناوی قوتابخانە لەدەسەڵاتی بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەیە نەک وەزیر.

2ـ کاتێک وەزیری پەروەردە ئەو هەواڵەی بیست ، لەهۆکارەکەی کۆڵییەوە ، دوو قوتابخانە بەناوی قەندیل هەیە، لەبەر ئەوە ناوەکەی گۆڕدراوە، بەڕێز وەزیری پەروەردە فەرمانیکرد کە ناوی قەندیل بۆ ئەو قوتابخانەیە بگەڕێننەوە و قوتابخانەکەی دیکەش کە دەکەوێتە گوندی قەندیل ناوەکەی  بکرێت بە قوتابخانەی گوندی قەندیل.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە.