میلان گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یاریزانی دانیماركی یانه‌ی ئه‌تله‌نتا سیمۆن كایه‌ر ئه‌نجامدا
له‌میانی میركاتۆی زستانه یانه‌ی میلان به‌مه‌به‌ستی پته‌وكردنی ریزه‌كانی خۆی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یاریزانی دانیماركی یانه‌ی ئه‌تله‌نتا سیمۆن كایه‌ر ئه‌نجامدا، كایه‌ر به‌شێوه‌ی خواستن له‌داهاتوو درێسی یانه‌ی میلان ده‌پۆشێت تا به‌كۆتاهاتنی وه‌رزی ئه‌مساڵ، دواتر بژاره‌ی كرین له‌گرێبه‌سته‌كه‌ی هه‌یه ئه‌گه‌ر یانه‌ی میلان ئاره‌زووی به‌ده‌ست هێنانی یه‌كجاره‌كی ئه‌و یاریزانه‌ی هه‌بیت، جێی ئاماژه‌یه ئه‌وه دووه‌مین گرێبه‌ستی یانه‌ی میلانه له‌میركاتۆی زستانه ئه‌نجامی بدات، دوای ئه‌وه‌ی له‌كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی به‌فه‌رمی پیشكه‌ش به‌راگه‌یاندنه‌كان كرد، په‌یوه‌ندیكردنی كایهری ته‌مه‌ن سی سالان به‌ریزه‌كانی میلان هێزو توانایه‌كی باشتر بههیلی به‌رگری رۆسۆنیری ده‌به‌خشێت بۆ یاریه‌كانی داهاتوو، چونكه له‌م وه‌رزه‌دا هیلی به‌رگری یانه‌ی میلان ره‌خنه‌ی زۆری له‌سه‌ره.