وه‌زاره‌تی بازرگانی هه‌رێم مۆڵه‌تى 45 رۆژ به‌ بانكه‌كان ده‌دات بۆ نوێكردنه‌وه‌ى دۆسیه‌كانیان

هه‌ر بانكێك پابه‌ند نه‌بێت مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ناكات

وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌رێم، مۆڵه‌تى 45 رۆژ به‌ بانكه‌كان ده‌دات بۆ نوێكردنه‌وه‌ى دۆسیه‌كانیان، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ناكات.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كۆمپانیاكانى هه‌ولێر هۆشداری به‌ بانكه‌كان ده‌دات كه‌ تاكو 31ی ئازارى 2020 مۆڵه‌ته‌كانیان نوێبكه‌نه‌وه‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كۆمپانیاكان مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ بانكه‌كاندا ناكات.

ئه‌و بڕیاره‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كۆمپانیاكانى هه‌ولێر، له‌سه‌ر داواكارى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى تۆمارى كۆمپانیاكانى وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌رێمه‌ و "ده‌بێت له‌سه‌رجه‌م پارێزگانه‌وه‌ په‌یڕه‌وبكرێت".

به‌پێى ئاماره‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى بانكه‌ بازرگانییه‌كانى وه‌زاره‌تى دارایى، له‌هه‌رێمى كوردستان 90 بانك هه‌یه‌، به‌جۆرێك  له‌ هه‌ولێر 35 بانك و له‌ سلێمانى 33 بانك و له‌ دهۆك 22 بانك كه ‌شه‌ش هه‌زار فه‌رمانبه‌ر له‌م بانكانه‌دا كارده‌كه‌ن" هه‌ر به‌پێى ئه‌و ئاماره‌ 28 بانكى پسپۆڕى هه‌ن تایبه‌تن به‌ كه‌رتى كشتوكاڵ و پیشه‌سازى و خانووبه‌ره‌ له‌گه‌ڵ پازده‌ نوسینگه‌ى بانكی.