پارێزگاری هه‌ولێر سه‌ردانی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی شاری هه‌ولێر (زاهیرعه‌بدوڵا)ی كرد

ئاماده‌یی هه‌موو پشتیوانی و هاوكارییه‌كیان نیشاندا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی

د.فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر هاوڕێ له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌حمه‌د كانی به‌رپرسی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری شاری هه‌ولێر سه‌ردانی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی دراما و شانۆ (زاهیرعه‌بدوڵا)یان كرد.

له‌سه‌ردانه‌كه‌یاندا وێڕای ئه‌وه‌ی له‌ ڕه‌وشی ته‌ندروستی هونه‌رمه‌ند (زاهیر عه‌بدوڵا)یان پرسی و هیوای ته‌ندروستیه‌كی باش و زوو چاكبوونه‌وه‌یان بۆ خواست،  ئاماده‌یی هه‌موو پشتیوانی و هاوكارییه‌كیان نیشاندا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی.

جێگه‌ی باسه‌ چه‌ند ڕۆژێكه‌ هه‌نه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی بواری دراما و شانۆی شاری هه‌ولێر (زاهیر عه‌بدوڵا) له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كراوه‌، به‌پێی وته‌ی سه‌رچاوه‌ پزیشكیه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری شاری هه‌ولێریش نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی به‌سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامدراوه‌ و ئێستاش باری ته‌ندروستی جێگیره‌.

كوردستان تیڤی/ كامران

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ

COVID-19
تووشبووان
36,556
گیان له‌ده‌ستدان
1,340
چاکبوونەوە
23,100
تووشبووان
290,309
گیان له‌ده‌ستدان
8,014
چاکبوونەوە
224,705
تووشبوون
29,206,669
گیان له‌ده‌ستدان
928,830
چاکبوونەوە
21,041,840