كتێبی (كۆچ و هه‌تاو) بڵاوكرایه‌وه‌

له‌ نووسینی داناز عه‌بدولڕه‌حمان

كتێبی (كۆچ و هه‌تاو)  چامه‌ی شیعریی "خاتوو شه‌می ئه‌وڵا ئاگرین" له‌ نووسینی داناز عه‌بدولڕه‌حمان،  و ئاماده‌كردن و پێشه‌كی و روونكردنه‌وه‌ دكتۆر عه‌بدوڵا ئاگرین  بڵاوكراییه‌وه‌.

شیعر چیه‌؟ زمانه‌، داهێنانه‌، وێنه‌یه‌ ، ئیستاتیكایه‌ ، تابلۆیه‌ ، خوده‌ ، گوزاررشته‌،ئامانجه‌، په‌یامه‌ ، هه‌سته‌ ، نه‌ستی تاكه‌ ، نه‌ستی كۆیه‌ .

له‌م كتێبه‌دا له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵی له‌ پسپۆر و شاره‌زایانه‌ی ئه‌ده‌ب به‌گشتی و شیعر به‌تایبه‌ت هاوبه‌شی ئه‌م پرۆسه‌ ئه‌ده‌بییه‌كان كردوه‌ به‌م ناونیشانه‌ی خواره‌:

- ده‌سكه‌نه‌كردنی ، چه‌پكێ خونچه‌ی نه‌پشكوتوو                                          دكتۆر عه‌بدوڵا ئاگرین.

- خوێندنه‌وه‌یه‌كی ته‌ئولی بۆ چامه‌ی شیعریی (خاتوو شه‌می ئه‌وڵا ئاگرین)           دكتۆر كه‌مال غه‌مبار.

- شیكارێكی ره‌وانبێژی چامه‌ی شیعریی (خاتوو شه‌می ئه‌وڵا ئاگرین)              پ،ی،د.ئیدریس عه‌بدوڵا.

- هه‌وری گریاو.....سۆزی گه‌رم                                                     پ،ی،د مه‌ولود ئیبراهیم حه‌سه‌ن.

- جوانی وێنه‌ی شیعری له‌ چامه‌ی شیعریی (خاتوو شه‌می ئه‌وڵا ئاگرین)             پ،ی،د.عادل گه‌رمیانی.

- شیعر خۆراكی رۆحه‌....!                                                                        عه‌بدوڵا عه‌باس.

- ئه‌و وێنانه‌ی له‌ ناو وێنه‌دا، یه‌كتر ته‌واو ده‌كه‌ن چامه‌ی شیعریی (خاتوو شه‌می ئه‌وڵا ئاگرین) محسین ئاواره‌.

- مۆنتیڤی (شه‌م) و ده‌لاله‌ته‌كانی   چامه‌ی شیعریی (خاتوو شه‌می ئه‌وڵا ئاگرین)        رزگار جه‌باری .

(ره‌وانبێژی) هونه‌ری خواستن  له‌ داهێنانی لێكچواندنی ناوازه‌  له‌چامه‌ی شیعریی (خاتوو شه‌می ئه‌وڵا ئاگرین)   دكتۆر سه‌گڤان عه‌بدولڕحمان ته‌ها .

-چه‌شه‌ی ئاهه‌نگی مۆسیقی و ده‌نگی ناسك  له‌چامه‌ی شیعریی (خاتوو شه‌می ئه‌وڵا ئاگرین) م. فرمێسك مه‌سلح محمه‌د.

-شیعر و هه‌ڵوێست و جوانی                                                                           م. سۆران مامه‌ند عه‌بدوڵا.

-النص الشعری (شه‌م) سیده‌ عبدلله‌ ئاگرین                                     شعر داناز عبدالرحمن ترجمة د.نوزاد خوشناو.

- په‌یامێكی شێوازپه‌خشانی ئه‌ده‌بی كاك داناز من و (عه‌بدوڵا ئاگرین).

-دیارییه‌كی شیعری نوێی كاكه‌ داناز.

Ktv

شاعیر داناز له‌ دایك بووی شاری سلێمانیه‌، ده‌رچووی په‌یمانگای هونه‌ره‌  جوانه‌كانی سلێمانیه‌ ، له‌ زۆربه‌ی گۆڤارو رۆژنامه‌ فیكری و ئه‌ده‌بی و مێژووییه‌كاندا كاری كردوه‌، یه‌كێكه‌ له‌ رۆژنامه‌ نووسه‌بوێرو چالاك و كاره‌كان به‌شداری چه‌ندین كاری خێرخوازی كردوه‌ به‌شداری چه‌ندین پیشنگه‌ی هونه‌ری و كۆڕی شیعیری و سیمناری كردوه‌.

هه‌روه‌ها داناز چه‌ندین چیرۆكی بۆ منداڵان نووسیوه‌ وه‌ چه‌ندین هۆنراوه‌ی كراون به‌  سروودی منداڵان، خاوه‌نی كتێبێكی شیعرییه‌ به‌ ناوی (جانی جانان) .

كوردستان تیڤی/ كامران