به‌شیره‌ ده‌روێش،نوێترین به‌رهه‌می خۆی له‌ هه‌رێمی كوردستان بڵاو كرده‌وه‌

به‌ناوێ‌ (مارین د هێلینا كه‌ڤۆكاندا)

نووسه‌رێكی رۆژئاوای كوردستان نوێترین به‌رهه‌می خۆی كه‌ كورته‌ چیرۆكه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان بڵاو كرده‌وه‌.

به‌شیره‌ ده‌روێش، نووسه‌ری رۆژئاوای كوردستان به‌زاری كرمانجی راگه‌یاند: به‌رهه‌می نوێم به‌ناوێ‌ (مارین د هێلینا كه‌ڤۆكاندا) كه‌ كۆمه‌لێك كورته‌ چیرۆكن ماوه‌یه‌كی زۆر بوو كارم له‌سه‌ر كردبوو به‌ڵام به‌هۆی دروستبوونی شه‌ڕو ناخۆشی له‌ رۆژئاوای كوردستان نه‌متوانی له‌ رۆژئاوا بڵاو كه‌مه‌وه‌ بۆیه‌ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانم كردو له‌ رێورسمێكدا له‌ یه‌كێتی نووسه‌رانی دهۆك و هه‌ولێر و سلێمانی بڵاو ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ له‌ دهۆك بڵاویشمان كردۆته‌وه‌ .

ئه‌وه‌شی گوت:" نوێترین به‌رهه‌می من كه‌ كورته‌ چیرۆكه‌ به‌ پیتی لاتینی نوسراوه‌ زیاتر كورته‌ چیرۆكی كۆمه‌ڵایه‌تین زیاتر باس له‌ ئازاره‌كانی ئافره‌تان ده‌كه‌ن له‌ ناو ژیانی رۆژانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌دا تایبه‌ت ئه‌و ئافره‌تانه‌ی تۆشی ئازاردانبوون له‌سه‌ر ده‌ستی رێكخراوی تیرۆریستی داعش .

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو:" پێشتر به‌رهه‌مێكی شیعرم بڵاو كردبوویه‌وه‌ به‌ناوی ( كچا رۆژێ‌ ) ئێستا كورته‌ چیرۆك به‌ناوی (مارین د هێلینا كه‌ڤۆكاندا) هه‌ر ئه‌مساڵ به‌رهه‌مێكی تری شیعریم له‌به‌ر ده‌سته‌ بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ .

ژێده‌ر/زاری كرمانجی
كوردستان تیڤی/كامران

Ktv