خاوه‌ن خامه‌یه‌كی شیرین هه‌ولێری نه‌بینیوه‌ ، به‌ڵام هۆنراوه‌ی بۆ ده‌نوسێت ..!! 

ئه‌و شیعره‌م له‌ژێر كاریگه‌ری ئاهه‌نگی (شلێره‌)ی مامۆستای نه‌مر (تایه‌ر تۆفیق)دا نوسیگه‌

ئا/ جه‌مالی ده‌لاك

له‌مانگی 10/2019 ئه‌لبومی (شاره‌كه‌م)ی هونه‌رمه‌ند ناسری ڕه‌زازی بڵاوكرایه‌وه‌، یه‌كێك له‌ گۆرانییه‌كان به‌ناو شاره‌كه‌م، له‌ئاوازی هونه‌رمه‌ند (ئه‌رده‌شیر كامگار) و هۆنراوه‌ی (سه‌عید شێخولئیسلامی كوردستانی)

تێكست و میلۆدی و ده‌نگه‌ پر سۆز و زوڵاڵه‌كه‌ی كاكه‌ی ڕه‌زازی، بووه‌ جێی سه‌رنج و ڕاكێشانی هه‌ست و سۆزی گوێگر بۆنێو دنیای ئاواره‌یی و سۆزی غوربه‌ت و نامۆیی، كاتێك كه‌ زیاتر وشه‌ به‌ وشه‌ی تێكسته‌كه‌م گوێگرت، واهه‌ستم كرد شاعیر په‌یكه‌رسازێكی كارامه‌و ده‌سڕه‌نگینه‌ و پۆرترێتێكی له‌ وشه‌ بۆهونه‌رمه‌ند ناسری ره‌زازی دروستكردووه‌ كه‌ ماوه‌ی (40) ساڵه‌ له‌زێده‌كه‌ی دووره‌و هه‌موو كات ئاسۆیه‌كی له‌به‌ر چاوه‌، كه‌ له‌كێوی ئاویه‌ره‌وه‌ بڕوانێ به‌سه‌ر شاره‌ ئازیزه‌كه‌ی سنه‌دا. جوانی و به‌رزی هۆنراوه‌كه‌ بۆ من بوو به‌ بابه‌تێك تا زانیاری له‌سه‌ر دانه‌ری ئه‌و هۆنراوه‌یه‌ به‌ده‌ست بێنم. ماندووبوونه‌كه‌م زۆری نه‌خایاند و له‌ڕێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌، دانه‌ری هۆنراوه‌ی (شاره‌كه‌م)م دۆزییه‌وه‌ و وتووێژێكی كورتم له‌ته‌كیدا ئه‌نجام دا و به‌ڕێزییان زۆر به‌میهره‌بانی و لووتفه‌وه‌ به‌ زاراوه‌ی شیرینی ناوچه‌ی ئه‌رده‌ڵان وه‌ڵامی دامه‌وه‌. به‌رێزییان به‌هه‌مان ده‌ردی مامۆستا (هێمن) ئه‌ویش ناوه‌ دوورو درێژه‌كه‌ی كورت كردۆته‌وه‌ و، نازناوی (شێخ)ی بۆ ناسنامه‌ی شیعری هه‌ڵبژاردووه‌، شێخ : وتی ... ناوم (سه‌ید موحه‌ممه‌د سه‌عید شێخولئیسلامی كوردستانی)یه‌، وه‌لێ له‌سه‌یده‌كه‌ و موحه‌ممه‌ده‌كه‌ چشم كردگه‌، چونكه‌ ناوه‌كه‌م یه‌كجار دوورو درێژه‌ ...! هه‌رسه‌عید شێخولئیسلامی كوردستانییه‌كه‌م هێشتگه‌سه‌و و نازناوی شیعریم (شێخ)ه‌. له‌ساڵی 1945، له‌یه‌كێك له‌گه‌ڕه‌كه‌ دێرینه‌كانی شاری سنه‌ له‌دایكبووم، _ له‌زانستگه‌ ده‌رسم خوه‌ندگه‌ و پانزه‌ساڵیك له‌زانستگای (ئازادئیسلامی) و زانستگای (سووره‌) له‌شاری تاران، ده‌رسی ئه‌ده‌بیاتی فارسیم وتگه‌ و ئیسه‌ له‌شار تارانا نیشته‌جێ و خانه‌نشینم. سه‌باره‌ت به‌سه‌ره‌تاكانی هۆنراوه‌ نوسین لێم پرسی؟ _ نازانم ئه‌وه‌ل شیعرم كامه‌سه‌، چونكه‌ هه‌رگیز خوه‌مم به‌شاعیر نه‌زانیگه‌، وه‌لێ كه‌نیشكه‌كه‌م به‌عزێ له‌كاره‌كانمی جه‌مه‌و كردگه‌سه‌و. شیعره‌كانم بۆ ئه‌وه‌ ناشێ چاپ بكرگێت، وه‌لێ چه‌ن كتێوم له‌بوار (كۆمه‌ڵگه‌ناسین) و (ژیربێژی) و (عیرفان ) و (داستان)، له‌فارسییه‌وه‌ بۆكوردی و له‌كوردییه‌وه‌ بۆ فارسی ته‌رجومه‌ كردگه‌سه‌و. و هه‌روه‌ها (خه‌وه‌به‌ردینه‌ی) نه‌مر (سواره‌ی ئیلخانیزاده‌)م كردگه‌ به‌ فارسی و شه‌رحم له‌سه‌ری نوسیگه‌، سه‌باره‌ت به‌هۆنراوه‌ی شاره‌كه‌م لێم پرسی ئایا ئه‌و هۆنراوه‌یه‌ تایبه‌ت به‌ژیانی ئاواره‌یی و نامۆیی هونه‌رمه‌ند ناسری ڕه‌زازی نوسیوه‌؟ _ ئه‌و شیعره‌ ده‌مێك ساڵه‌ نوسیگمه‌ به‌ناو ( سنه‌) كه‌واته‌ ئه‌وه‌ هه‌ست و نه‌ستی ناخی به‌ڕیزتانه‌ كه‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵه‌ له‌شاری تاران ده‌ژین و دوورن له‌ سنه‌، هۆكاری له‌دایكبوونی ئه‌و هۆنراوه‌یه‌ سۆزو هه‌ستی دووریتانه‌ له‌زێده‌كه‌تان؟ _ به‌لی شیعری سنه‌م له‌سه‌ر ئاهه‌نگ ئاغه‌ی (ئه‌رده‌شیر كامگار) به‌ته‌قازای شاگردێك قه‌دیم دانشگام وتگه‌، كاك ناسر ره‌زازی خوه‌شه‌ویست به‌عزێكی ته‌غیر داگه‌، ده‌سی خوه‌ش بێ، هه‌رچه‌نده‌ هۆنراوه‌ی سنه‌ كۆپله‌كانی زۆرن به‌ڵام هونه‌رمه‌ند ناسری ره‌زازی ته‌نها شه‌ش كۆپله‌ی لێ هه‌لبژاردووه‌ و هه‌ندێك ده‌ستكاری كردووه‌. كاك سه‌عیدشێخۆلئیسلامی كوردستانی له‌كۆتاییدا وتی:

_ جیا له‌وه‌ چه‌ند هۆنراوه‌یه‌كی ترم هه‌س وه‌ك (هه‌ولێر) و (دایه‌)، به‌ڕێزییان لوتفی نواند هه‌ردوو هۆنراوه‌كه‌ی بۆناردم، لێم پرسی: ئه‌و هه‌ست و سۆزه‌ت بۆشاری هه‌ولێری هه‌یه‌ ئایا له‌نزیكه‌وه‌ شاری هه‌ولێرتان دیوه‌؟

_وتی نه‌خێر به‌ڵام زۆر تاریف هه‌ولێرم ژنه‌فتوو، ئه‌مه‌ی كه‌شارێكی كۆنه‌ و قه‌ڵاو مناره‌ی هاتیا، ئه‌وه‌ بوو خوه‌م له‌خه‌یاڵا ئه‌و كه‌لیماتمه‌ جۆركرد. ئه‌وهه‌سته‌ی شاعیرم بیست كه‌وتمه‌وه‌ خه‌یاڵی (ئه‌سیری) شاعیر له‌ هۆنراوه‌ی (بێره‌ كوردستان)دا به‌چ شێوه‌یه‌ك باس له‌ گوڵزارو زه‌نوێری قه‌ندیل ده‌كات، كه‌ دڵنیام (ئه‌سیری ) قه‌ندیلی هه‌رنه‌دیوه‌، ئه‌سیری ده‌فه‌رموێ

( بێره‌ كوردستان عه‌زیزم گه‌ر تۆ سه‌یرانت ده‌وێ

بتبه‌مه‌ قه‌ندیل ئه‌گه‌ر گوڵزاری كوێستانت ده‌وێ )

شاعیر سه‌باره‌ت به‌شیعری هه‌ولێر دیسانه‌وه‌ ده‌ڵێت:

_ ئه‌و شیعره‌م له‌ژێر كاریگه‌ری ئاهه‌نگی (شلێره‌)ی مامۆستای نه‌مر (تایه‌ر تۆفیق)دا نوسیگه‌، هه‌ر له‌ جه‌وانییه‌وه‌ له‌بیرمدا بوو و جارجار له‌به‌رخوه‌مه‌وه‌ ئه‌مخوه‌ند، ده‌بێ ئه‌وه‌ش بێژم من له‌ته‌ك ئاغه‌ی (كه‌یخوسره‌وی پوورنازری) هونه‌رمه‌ند مه‌نشوور و ژه‌نیاری (تار و ته‌مووره‌) دۆسایه‌تیم بوو ،به‌لایه‌وه‌ چه‌ند ساڵ مه‌شق ته‌مووره‌ ژه‌نینم ئه‌كرد، رۆژی وتی پێم: قه‌راره‌ خوه‌موو كوڕه‌كانم (ته‌همورس و سوهراب) برۆین بۆ هه‌ولێر كۆنسێرتمان هه‌س، ئه‌گه‌ر شیعرێك شك ئه‌وه‌ی بیده‌پێم بۆئاهه‌نگ دورس كردن و خوێندن، ئاغه‌ی نازری له‌شار هه‌ولێر ئه‌و شیعره‌ی خوێندبوو خه‌ڵكه‌كه‌ حه‌زیان پێ كردگه‌، ئیسه‌ شیعره‌كه‌ بۆت به‌ڕێ ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر په‌سه‌ندت بوو پێم خۆشه‌ ئاوازێكی له‌سه‌ر دابندرێت و له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندێكی ده‌نگخۆشه‌وه‌ بخوێندرێ و پێشكه‌ش بێت به‌شار هه‌ولێری خوه‌شه‌ویست و هه‌موو دانیشتوانه‌كه‌ی.

 

هه‌ولێر

 

یاره‌كه‌م هێنده‌ جوانه‌ ئه‌درۆشێ وه‌ك ئه‌ستێره‌

جێگای له‌ ئاسماندایه‌ یا دانیشــتووی هه‌ولێره‌

له‌وێ بێ یاكوو لێره‌

خه‌ڵكی شاری هه‌ولێره‌

باڵای باریك و شووشه‌ گـــه‌رده‌ن ده‌ڵی بلــوێره‌

مژۆڵه‌ی وه‌كوو خه‌نجه‌ر ئه‌برووی وه‌كوو شمشێره‌

ئاسكی ده‌شتی حه‌ریره‌

خه‌ڵكی شاری هه‌ولێره‌

له‌ مێژه‌ زۆر له‌ مێژه‌ یه‌خســیری كردووم لێـره‌

سه‌د جار لێ پاڕامه‌وه‌ ئاورێ وابزانه‌ خــه‌ێره‌

شه‌هیدم كه‌ به‌ نیگا و

خۆت به‌ خاكم بسپێره‌

شاری قه‌ڵا و مه‌ناره‌ هـه‌ولـــێـره‌ دیاره‌ ئێــره‌

شاخی به‌رزو به‌فرینه‌ ده‌شت وچیمه‌ن زه‌نوێره‌

بۆیه‌ ئه‌و گوڵه‌م خۆش ئه‌وێ

خــه‌ڵكی شـاری هه‌ولێره‌

سه‌عید شێخولئیسلامی كوردستانی

( شێخ )

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ

COVID-19
تووشبوون
1,182,398
گیانله‌ده‌ستدان
63,899
چاکبوونەوە
243,871
تووشبووان
215
گیانله‌ده‌ستدان
3
چاکبوونەوە
75
تووشبووان
878
گیانله‌ده‌ستدان
56
چاکبوونەوە
259