سكرتێری سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان: نه‌ورۆز ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانتان له ماڵه‌وه به‌سه‌ر ببه‌ن
په‌یامی(سكرتێر)ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان
بۆ/ سه‌رجه‌م هونه‌رمه‌ندانی خۆشه‌ویست له كوردستان
سڵاو و ڕێز :
به بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆز گه‌رمترین پیرۆز بایی ئاراسته‌ی به‌رێزتان ده‌كه‌م. وه هیوادارم هه‌رده‌م له خۆشی‌دا بژین. په‌یامی من بۆ به‌ڕێزتان په‌یامی خۆشه‌ویستی و وه‌فاداری یه به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته جوامێرانه‌و ئه‌م هه‌سته نه‌ته‌وه‌یی یه كه به دروشمی (له ماڵه‌وه ده‌مێنینه‌وه) ئه‌نجامتان دا وه‌ك پشتگیری و پاڵپشتی به‌ڕێزتان سه‌باره‌ت به به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی (كۆرۆنا) له كوردستان كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان جێبه‌جێ ده‌كرێت. په‌یامی من بۆ ئێوه‌ی ئه‌زیز و خۆشه‌ویست بریتیه له (مانه‌وه‌تان له ماڵه‌وه)
ئه‌م دروشمه چه‌كێكی به هێزه و وه‌ك قه‌ڵغانێكی به‌رگری یه دژی ئه‌م ڤایرۆسه.
وه گشت تاكێكی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه له كوردستان هه‌ڵوێست و دروشمی به‌ڕێزتان به‌رز ده‌نرخێنم كه(مانه‌وه له ماڵه‌وه)
ئه‌ركێكی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی یه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ته‌كه‌مان. بۆیه هیوادارم كه به‌ڕێزتان جه‌ژنی نه‌ورۆز ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانتان له ماڵه‌وه به‌سه‌ر ببه‌ن وه خۆتان به‌دووربگرن له هه‌موو جۆره (ئاهه‌نگ و چالاكی و مه‌راسیمی هونه‌ری میللی و جه‌ماوه‌ری) به‌تایبه‌تی له ڕۆژانی جه‌ژنی نه‌ورۆز. بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه نه‌بن به هۆی كۆكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك و قه‌ره‌باڵغی و كۆبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر و تێكه‌ڵاوبوونی هاوڵاتیان ئه‌م حاڵه‌تانه‌ش زۆر مه‌ترسیدارن سه‌باره‌ت به بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه.
بۆیه داواكارم له به‌ڕێزتان كه خۆڕاگربن چونكه ماوه‌یه‌كی كه‌ممان ماوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كجاری ئه‌م ڤایرۆسه كۆتایی پێ بێت وه ژیان سه‌ر له نوێ بگه‌ڕێته‌وه دۆخی جاران له كوردستان. له كۆتایی په‌یامه‌كه‌م دا دووباره پیرۆز بایی جه‌ژنی نه‌ورۆزتان لێ ده‌كه‌م وه زۆر سوپاسی هه‌ڵوێستان ده‌كه‌م كه به كرده‌وه سه‌لماندتان كه پشتگیری و پاڵپشتی هه‌ڵمه‌ت و هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ن دژ به‌م ڤایرۆسه. سوپاس بۆ به‌ڕێزتان...
له‌گه‌ڵ ڕێزدا
چه‌تۆ نه‌ورۆز
سكرتێری سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان