مانچینی: دواخستی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپای 2020 -2021 له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئیتالیا بوو

ده‌رفه‌تی زیاتر له‌به‌رده‌م یاریزانه‌كان ده‌ره‌خسێنێت بۆ ئه‌وه‌ی باشتر خۆیان ئاماده‌بكه‌ن

به‌رێوه‌به‌ری هونه‌ری هه‌لبژارده‌ی ئیتالیا رۆبرتۆ مانچینی رایگه‌یاند دواخستی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپای دووهه‌زارو بیست بۆ دوو هه‌زارو بیست و یه‌ك له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتالیا بوو


 هه‌روه‌ها مانچینی وتیشی دواخستنی ساڵێك ده‌رفه‌تی زیاتر له‌به‌رده‌م یاریزانه‌كان ده‌ره‌خسێنێت بۆ ئه‌وه‌ی باشتر خۆیان ئاماده‌بكه‌ن و بوونی خۆیان بسه‌لمێنن، سه‌باره‌ت به‌یاریزان نیكولۆ زانیولۆ راهێنه‌ری ئیتالیا دووپاتیكرده‌وه‌ زانیولۆ یاریزانێكی به‌توانایه‌ و ئومێد ده‌خوازم له‌ماوه‌ی ئه‌م ساڵه‌ گۆرانی زۆر به‌سه‌ر تواناكانی خۆی دابهێنێ، مانچینی نه‌یشارده‌وه‌ ره‌نگه‌ له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵه‌دا یاریزانی دیكه‌ی تازه‌ پێگه‌یشتوو ده‌ربكه‌وێت و پێكهاتیه‌ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌مان به‌هێزتربێت، له‌وه‌لامی پرسیاری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ركابه‌ریه‌كانی خولی كالچۆ ئه‌و راهێنه‌ره‌ وتی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خولی كالچۆ كارێكی ئه‌سته‌مه‌، بۆیه‌ ئومێد ده‌خوازم له‌نزیكترین ده‌رفه‌ت بگه‌رێینه‌وه‌ سه‌ر سروشتی ئاسایی خۆمان و دۆخه‌كه‌ ئاسایی ببێته‌وه‌ و كۆنترۆلی ڤایرۆسی كۆرۆنا بكرێت،

 له‌كۆتاقسه‌كانی ئه‌و راهێنه‌ره‌ دووپاتیكرده‌وه‌ تۆپی پێی زۆر گرنگه‌ و دیمه‌نێكی جوان ده‌به‌خشێت، بۆیه‌ وه‌ستان بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ به‌بێ ئه‌نجامدانی یاریه‌كان ئاسان نیه‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی