لە شاری موسڵ 60 كەس ژەهراویبوون بەهۆی خواردنی ژەمێكی بەربانگەوە

5 كەس لەسەر ئامادەكردنی ئەو خواردنە دەستگیركرا


 سەرچاوە ئەمنی و پزیشكییەكان لە نەینەوا: 60 كەس لە شاری مووسڵ بەهۆی خواردنی ژەمێكی بەربانگەوە، ژەهراوی بوون.

سەرچاوە ئەمنی و پزیشكییەكان لە پارێزگای نەینەوا رایانگەیاند كە 60 كەس لە شاری مووسڵ بەهۆی خواردنی ژەمێكی بەربانگەوە، ژەهراوی بوون.

لەوبارەیەوە سەرچاوەیەكی پزیشكیی كە لە فەرمانگەی تەندروستیی نەینەوا كار دەكات لە لێدوانێكدا بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند لە ناوچەی مووسڵی كۆن، ژەمە خواردنێك بەسەر كەسانی هەژار و كەمدەرامەت دابەشكرا، بەڵام بەهۆی خواردنی ئەو ژەمەوە، 60 كەس ژەهراوی بوون كە لەلایەن تیمەكانی تەندروستییەوە گەیندراوەنەتە نەخۆشخانە.

لای خۆیەوە فەرماندەی پۆلیسی نەینەوا، عەمید لەیس خەلیل حەمدانی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەكردووە، هێزەكانی پۆلیسی نەینەوا،

.

فەرماندەی پۆلیسی نەینەوا روونی كردەوە بەهۆی خواردنی ئەو ژەمەوە، 60 كەس لە ناوچە كەوازین سنووری ناوچەی موسڵی كۆن ژەهراوی بوون، هەروەها رێكاری یاسایی گیراوەتەبەر بۆ لێكۆڵینەوە بە ئامانجی گەیشتن بە هۆكاری راستەقینەی رووداوەکە.