به‌وێنه‌ ... گه‌نجێكی كورد له‌یاری تایكواند ده‌بێته‌‌ پاڵه‌وانی بریتانیا

له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپا

 

گه‌نجێكی كورد له‌ وه‌رزشی تایکواندۆ سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت و ده‌بێته‌ پاڵه‌وانی ئه‌و یارییه‌ له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپا.

 

رامین سه‌ردار به‌هرامی، گه‌نجێكی وه‌زرشكاری له‌دایك بووی ساڵی2002ی شاری بانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌، ماوه‌ی 2 ساڵه‌ چووته‌ وڵاتی  بریتانیا و له‌وێ به‌شێوه‌یه‌كی پیشه‌یانه‌ ده‌ستی كردووه‌ به‌ وه‌رزشی تایكواندۆ.

 

رامین له‌ماوه‌ی ئه‌و 2 ساڵه‌دا سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی له‌و یارییه‌دا به‌ده‌ست هێناوه‌و له‌كۆی 15 یاری و پاڵه‌وانێتی كه‌ ئه‌نجامی داوه‌ له‌سه‌ر ئاستی بریتانیا و ئه‌وروپا و سه‌رجه‌م یارییه‌كانی بردووه‌ته‌وه‌.

 

ئه‌و یاریزانه‌ كورده‌ له‌ ئێستا بۆ یانه‌ی نیشتیمانی بریتانیا یاری ده‌كات ، له‌هه‌مان كاتدا یاریزانی یانه‌ی له‌نده‌نه‌.

 

رامین له‌دواین یاریدا و له‌ كێشی67 كگم، به‌ نوێنه‌رایه‌تی بریتانیا نازناوی پاڵاوانێتی World European  championship 2020ی به‌ده‌ست هێناوه‌و مه‌دالیای زێڕینی وه‌رگرتووه‌.

له‌هه‌مان پاڵه‌وانێتی له‌ كێشی خۆیدا خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی له‌رووی ته‌كنیك و هونه‌ری یاریكردنه‌وه‌ به‌ده‌ست هێناوه‌.

 

رامین سه‌ردار به‌هرامی له‌ ته‌مه‌نی 4 ساڵییه‌وه‌ ده‌ستی كردووه‌ به‌یاریكردن و له‌ ته‌مه‌نی 7 ساڵیشه‌وه‌ وه‌ك پیشه‌گه‌رێك ده‌ستی كردووه‌ به‌یاریكردن و راهێنان. له‌ ئێستادا به‌رده‌وامه‌ له‌ راهێنان و چاوی له‌گه‌یشته‌ به‌ پاڵاوانێتێیه‌كانی ئۆڵه‌مپیك و به‌ده‌ست هێنانی ناوبانگی جیهانی.

 

1111

1

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ

COVID-19
تووشبووان
45,731
گیان له‌ده‌ستدان
1,671
چاکبوونەوە
29,422
تووشبووان
349,450
گیان له‌ده‌ستدان
8,990
چاکبوونەوە
280,673
تووشبوون
33,322,779
گیان له‌ده‌ستدان
1,002,561
چاکبوونەوە
24,642,356