كۆتایی به‌ حه‌ڤده‌یه‌مین پاڵه‌وانێتى ڕاپیدی شه‌تره‌نجی خانزادی نێوده‌وله‌تى هات

پاله‌وانێتیه‌كه‌ به‌سه‌رپه‌رشتى یانه‌ى وه‌رزشى خانزاد به‌رێوه‌چوو


له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه‌ ، یانه‌ى وه‌رزشى شه‌تره‌نجی خانزاد رایده‌گه‌ێنێت كۆتایی به‌حه‌ڤده‌یه‌مین پاله‌وانێتى شه‌تره‌نجی راپیدی  خانزادی نێوده‌وله‌تى هات


یانه‌ى شه‌تره‌نجی خانزاد راشیده‌گه‌ێنێت ، پاله‌وانێتیه‌كه‌ بە سیسته‌می سویسڕی به‌ (9) گه‌ڕ بەڕێوە چوو كه‌بۆ هه‌ر یاریزانێكى به‌شداربوو  (15min+10sec) كاتى بۆ دانرابوو 


یانه‌ى شه‌تره‌نجی خانزاد ده‌شڵێت له‌پاله‌وانێتیه‌كه‌دا 52 یاریزان له‌سه‌رجه‌م شاره‌كانى هه‌رێمی كوردستان به‌شداربوون و دوای كێبركێیه‌كى به‌هێز له‌نێوان یاریزانانى به‌شداربووی پاله‌وانێتیه‌كه‌ له‌سه‌ر ئاستى كوران و كچان بۆ پێشكه‌وتووان و به‌چكه‌ شێران  ئه‌نجامه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ بوون:


له‌سه‌ر ئاستى پێشکەوتووان


١-حوسێن عه‌لی حوسێن
٢-ئاکار عه‌لی سالح
٣- ئەحمەد جەزاجه‌مال
٤- ئاریان عه‌لی
٥- دیدار محه‌مه‌د زاھیر
٦-كاردۆ ئاكۆ محه‌مه‌د

 له‌سه‌ر ئاستى كچان


١-كازیوه سه‌لاح
٢-به هره سه‌میر ئه نوه‌ر
٣- له نیا سه‌لاح

له‌سه‌ر ئاستى بەچکە شێران


١-لاوین محه‌مه‌د تاهیر
٢- یه‌شار دیدار محه‌مه‌د زاهیر
٣-ئاریكار ئومێد سابیر

11

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز