بڕیاری لێخۆشبون بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی كه‌ره‌نتینه‌وه‌ غه‌رامه‌یان كه‌وتوه‌ته ‌سه‌ر درێژكرایه‌وه‌

تاوه‌كو 15ی مانگی داهاتوو


عه‌میدی مافپه‌روه‌ر فه‌ره‌یدون عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، به‌پێگه‌ى هاتووچۆی سلێمانى راگه‌یاند، بڕیاری لێخۆشبون بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی كه‌ره‌نتینه‌وه‌ غه‌رامه‌یان كه‌وتوه‌ته‌ سه‌ر، تاوه‌كو 15-6-2020 درێژكراوه‌ته‌وه‌.

 راشیده‌گه‌ێنێت ، هه‌ركه‌سێك ئه‌گه‌ر له‌ رۆژانی كه‌ره‌نتینه‌دا مۆڵه‌ته‌كه‌ی یاخود ساڵانه‌كه‌ی یاخود ماوه‌ی تۆماركردنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌سه‌رچووبێت، لێخۆشبونی بۆ ده‌ركراوه‌ و له‌سه‌رجه‌م غه‌رامه‌كانی دواكه‌وتن ده‌به‌خشرێت.

 ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ له‌ئێستادا مۆڵه‌تی ئه‌نجامدانی مامه‌ڵه‌كان، تاوه‌كو 15ی مانگی داهاتوو درێژكراوه‌ته‌وه‌ و شۆفێران ده‌توانن تا ئه‌وكاته‌، سه‌ردانی هاتوچۆ بكات مامه‌ڵه‌كانیان جێبه‌جێبكه‌ن.