له‌وه‌رگه‌ڕانی زرێپۆشێكی توركیا دوو سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ستداو حه‌وتی دیكه‌ش برینداربوون

له‌ كۆنترۆڵ ده‌رچووه‌

له‌ ئاكامی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازیی له‌ قه‌زای په‌رواری سه‌ربه‌ پارێزگای سێرت، دوو سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ست دا و حه‌وتی دیكه‌یش بریندار بوون.

به‌پێی زانیارییه‌كان، زرێپۆشێك كه‌ ژ‌ماره‌یه‌ك له‌و سه‌ربازانه‌ی كه‌‌ كاتی نۆره‌گۆڕینیان هاتووه‌ هه‌ڵگرتبوو له‌ قه‌زای په‌رواوری له‌ كۆنترۆڵ ده‌رچووه‌ و وه‌رگه‌ڕاوه‌.

له‌ ئاكامی رووداوه‌كه‌دا،دوو سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ست دا و حه‌وتی دیكه‌یش بریندار بوون و برینداران به‌ هه‌لیكۆپته‌ر گواسترانه‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی سێرت.