به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر ئاگادارییه‌ك ئاراسته‌ی هاووڵاتیان ده‌كات

ئه‌وانه‌ی پێشتر له‌سیسته‌می سه‌ردانیكردن ناوی خۆیان تۆماركردبوو

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر ئاگادارییه‌ك ئاراسته‌ی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ ده‌كات كه‌ پێشتر له‌سیسته‌می سه‌ردانیكردن ناوی خۆیان تۆماركردبوو بۆ سه‌ردانیكردنی به‌شه‌كانی هاتووچۆ.

ئه‌مه‌ش ده‌قی ئاگادارینامه‌كه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێره‌ ..

ئاگاداری سه‌رجه‌م هاووڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌پێشتر له‌سیستمی سه‌ردانیكردن ناوی خۆیان تۆماركردبوو بۆ سه‌ردانیكردنی به‌شه‌كانی هاتووچۆی هه‌ولێر و نۆره‌یان بۆدانرابوو كه‌ له‌هه‌فته‌ی رابردوو سه‌ردان بكه‌ن ، ئێستا ده‌توانن به‌هه‌مان نۆره‌وه‌ سه‌ردان بكه‌نه‌وه‌ و پێویست به‌دووباره‌ نۆره‌ گرتنه‌وه‌ ناكاته‌وه‌.

هه‌رهاووڵاتییه‌كیش نۆره‌كه‌ی ده‌كه‌وێته‌ ئه‌و رۆژه‌ی كه‌ له‌هه‌فته‌ی رابردوو بۆی دانرابوو، واتا ئه‌وانه‌ی یه‌كشه‌م ده‌بوو سه‌ردان بكه‌ن، به‌هه‌مان شێوه‌ ده‌توانن ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌م سه‌ردان بكه‌ن و ئه‌وانه‌شی رۆژی دووشه‌مه‌یان بۆ دانرابوو، له‌رۆژی دووشه‌ممه‌  ده‌توانن سه‌ردان بكه‌ن .

ب هاتووچۆی هه‌ولێر

2020/7/4