هاوڵاتیانى شه‌قڵاوه‌ ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌

له‌م چه‌ند خاڵه‌دا

له‌ئاگادارییه‌كدا نه‌خۆشخانه‌ى فێركاری شه‌قڵاوه‌ بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی تەندروستی فەرمانبەران و هاولاتیان و ڕێگری کردن لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەوامی فەرمی نەخۆشخانە ڕاگیراوە تا 19.7.2020

 راشیده‌گه‌یه‌نن  تەنها بەشی فریاکەوتن 24 کاتژمێر لە خزمه‌ت هاوڵاتی و نه‌خۆشاندایه‌، هه‌روه‌ها تەنها نەشتەرگەری کتوپڕو پێویست ئەنجام دەدرێت لە نەخۆشانەکەمان ..


نه‌خۆشخانه‌ى فێركاری شه‌قڵاوه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ هاولاتیان  ئەگەر زۆر پێویست نەبێت تکایە سەردانی  نەخۆشخانە مەکەن ، کاتێ سەردانی (بەشی فریاکەوتن) دەکەیت تکایە لە پێناو پاراستن و سەڵامەتی خۆت ڕێنماییەکانی تەندروستی پەیڕەو بکەن وبەبێ ماسک (دەمامک) هاتنە ژوورەوە بۆ ناو نەخۆشخانە قەدەغەیە 
 

 

 

شوان عزيز