ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆریای باكوور فه‌رمانێكی سه‌یر ئاراسته‌ی سه‌ربازه‌كانیان ده‌كه‌ن

له‌چوارچێوه‌ی راسپارده‌كانی كیم جۆن ئۆن‌

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی پێگه‌ی( ده‌یلی ئێن كه‌ی) كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ بارودۆخی كۆریا، ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆریای باكوور فه‌رمانیان به‌سه‌ربازه‌كانیان كردووه‌ ده‌ست بكه‌ن به‌خێوكردنی 15 كه‌روێشك.

فه‌رمانه‌كه‌ مانگی رابردوو له‌لایه‌ن سوپای كۆریاوه‌ بڕیاری لێدراوه‌و داوا له‌ سه‌ربازو خانه‌واده‌كانیان ده‌كات بۆ ده‌ستكه‌وتنی زیاتری سه‌رچاوه‌ی خۆراكی، زۆرترین كه‌روێشك به‌خێو بكه‌ن.

هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی نیویۆرك پۆست-ی ئه‌مریكی، مه‌كته‌بی سیاسی سه‌ر به‌سوپا بڕیاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕاندۆته‌وه‌ كه‌ وڵات پڕ بكرێت له‌و گۆشتانه‌ كه‌ خه‌رجییه‌كی كه‌می ده‌وێت و بڕیاره‌كه‌ش له‌چوارچێوه‌ی راسپارده‌كانی كیم جۆن ئۆن –ه‌ كه‌داوای كردبوو په‌ره‌ به‌به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵان بده‌ن.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

ژێده‌ر/ سكای نیوز