نووسه‌ر و رۆماننووس سابیر ره‌شید رۆمانی"كتێبفرۆش"  بڵاو ده‌كاته‌وه‌

 رۆمانه‌كه‌ كه‌ له‌ ٢٩٦ لاپه‌ڕه‌ی قه‌باره‌ ناوه‌ندی پێك دێت

"كتێبفرۆش" نوێترین رۆمانی چاپكراوی نووسه‌ر و رۆماننوس "سابیر ره‌شید"ه‌ له‌ به‌رگێكی جوان و له‌ شاری تارن چاپكراوه‌.

 رۆمانه‌كه‌ كه‌ له‌ ٢٩٦ لاپه‌ڕه‌ی قه‌باره‌ ناوه‌ندی پێك دێت، باس له‌ كێشه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی رۆشه‌نبیری ناو كۆمه‌ڵگای كوردستان ده‌كات له‌سه‌رده‌می رژێمی به‌عس و سه‌دامی دیكتاتۆر .

بڕیاره‌ له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌ كتێبخانه‌كانی ھه‌ولێر و شاره‌كانی تر بڵاو بكرێته‌وه‌ .

شایه‌نی باسه‌ نووسه‌ر «سابیر ره‌شید» ، له‌دایكبووی شارۆچكه‌ی شه‌قڵاوه‌یه‌ ، ئێستا له‌ شاری ھه‌ولێر داده‌نیشێ .

خاوه‌نی چه‌ندان كتێبی چاپكراوه‌ له‌ چیڕۆك و رۆمان و لێكۆڵینه‌وه‌ی ره‌خنه‌یی.

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ

COVID-19
تووشبووان
45,731
گیان له‌ده‌ستدان
1,671
چاکبوونەوە
29,422
تووشبووان
349,450
گیان له‌ده‌ستدان
8,990
چاکبوونەوە
280,673
تووشبوون
33,322,779
گیان له‌ده‌ستدان
1,002,561
چاکبوونەوە
24,642,356