پۆلیسى توركیا ئۆپه‌راسیۆنێكى به‌رفراوانى بۆ ده‌ستگیركردنى ئه‌ندامانى هه‌ده‌په‌ ئه‌نجامدا

لە غازی عەنتاب 33 ئەندامی هەدەپە لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستگیر كران

لە شارى غازی عەنتاب، هێزەكانی پۆلیسى توركیا ئۆپەراسیۆنێكی فراوانیان بۆ دەستگیركردنی ئەندامانی هەدەپە دەست پێ كرد وله‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا 33 ئەندامی هەدەپە دەستگیر كران ، كە لەناویادا مووسا ئایدن بەرپرسی لقی هەدەپە لە غازی عەنتاب هەیە.

له‌م باره‌وه‌ داواكاری گشتیی غازی عەنتاب تۆمەتی تیرۆرستی داوەتە پاڵ ئەو ئەندامانەی هەدەپە و تۆمەتباری كردووه بەوەی بەنهێنی ئەندامی پارتی كرێكارانی كوردستان بووه‌

ئۆپەراسیۆنەكە لە بیست و حه‌وت شوێنی عەنتاب ئەنجام دراوە، جگە لەوەی بەشێكی زۆری دەستگیرکراوان ئەندامی ئاسایین و هاوکات کەسانی وەک پارێزەر و موختاریشی تێدایە.